TR KU SO
FB X
Kurdistan

وادەی كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان راگەیەنرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Temmuz 2021 16:23

پەرلەمانی كوردستان وادەی كۆبوونەوەی داهاتوو دیاری دەكات و سەرۆكی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات.

 

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نووسراوێكدا، داوا لە پەرلەمانتاران دەكات كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 6-7-2021 بۆ كۆبوونەوەی ژمارە 17ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردن، لە پەرلەمان ئامادە بن.

 

دوا كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 28-6-2021 بەڕێوە چوو و تێیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك وەزیر، نزیكەی 16 كاتژمێر گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ئابووریی هەرێمی كوردستان كرا.

Paylas: