TR KU SO
FB X
Kurdistan

وینەگرێکی کورد لە ئەمریکا سەرکەوتنی بە دەست هێنا

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Ocak 2021 17:50

پەیامی کورد ... وینەگرێکی کورد لە ئەمریکا سەرکەوتنی بە دەست هێنا

 

"سالار ئەرکان" وێنەگرێکی کوردی خەڵکی سنە لە سەبکی "فاین ئارت" لە پێشانگای " EOD " ٢٠٢١  لە شاری "فلۆریدا"ی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

 

پێشانگای " EOD " ٢٠٢١ی ئامریکا لە سەرەتای مانگی بەفرانبار لە شاری فلۆریدا هەتا سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ بۆ ماوەی ٧٢ ڕۆژ وێنەی وێنەگرەکانی لە سەر "جیاوازییەکان"  لە پارکی "ساراسوتا"ی فلۆریدا کردووەتەوە و ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار خوازیاری هەیە.  

 

"سالار ئەرکان" جەختی کردەوە مەبەست لەو کێبڕکێیە ئەوەیە کە تەواوی خەڵکی جیهان نرخی جیاوازییەکان بزانن و لە قازانجەکانی ئاگادار بنەوە.

 

"سالار ئەرکان" ساڵی ١٣٧٦ لە شاری سنە لەدایکبووە. ماوەی ٥ ساڵە بە شێوەی کارئامە وێنەگری دەکات و تا ئێستا چەندین پێشانگای لە ئاستی نێوخۆ و دەرەوە بەڕێوە بردووە.

Paylas: