Kurdistan
کوژران و بریندار بوونی پێنج هاووڵاتیی کورد لە گوڵاڵە
پەیامی کورد ... کوژران و بریندار بوونی پێنج هاووڵاتیی کورد لە گوڵاڵە
لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە تیرۆریستانی داعش دەستڕێژی گوللەیان لە ژمارەیەک هاووڵاتی کرد و پێنج کەس کوژران و بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، شەوی چوارشەممە تیرۆریستانی داعش لە نزیك بازگەی حەلوان لە دەروازەی ناحیەی گوڵاڵە دەستڕێژی گوللەیان لە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل کردووە و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتی کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوونە".
بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین كراون بۆ چارەسەر و پۆلیس ناوچەکەی گەمارۆ داوە و تیرۆریستەکانیش هەڵاتوون.