TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەستی لەکارکێشایەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Mayıs 2022 17:17

پەیامی کورد... وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەستی لەکارکێشایەوە

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەستی لەکارکێشاوەتەوە، کەمال محەممەد ساڵح وەزیری کارەبا دیاریکراوە وەزارەتی سامانە سروشتەکان بەڕێوە ببات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکردوە، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سرووشتییەکان دەستلەکار کێشانەوەی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کردووە، سەرۆکی حکومەت پەسەندی کردووە.

ئەوەشە هاتووە، وەزیری سامانە سروشتەکان بە هۆی باردوخی تەندروستیەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە، بڕیارداوە وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە لە خزمەتکردن بەردەوام بێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدائاماژە بەوەشکراوە، کەمال محەممەد ساڵح وەزیری کارەبا ڕاسپێردراوە بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتەکان بەڕێوە ببات.

Paylas: