TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری تەندرووستی هۆشداری مەترسیدار دەدات

سارا
Yazar
📅 21 Haziran 2020 17:27

پەیامی کورد    ...    وەزیری تەندرووستی هۆشداری مەترسیدار دەدات

 وەزیری تەندرووستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دۆخەكە لە ئێستادا زۆر مەترسیدارە و نەخۆشی كۆرۆنا بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە، تاكە چارەسەریش، خۆپارێزی و پابەندبوونە بە رێنماییەكان و بەكارھێنانی ماسك، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان ئاگادار بن و زیاتر خۆیان بپارێزن.

د. سامان بەرزنجی، ووتی: "بە ھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان، لە ئێستادا دۆخەكە زۆر مەترسیدار بووە و پێویستە خەڵكی ھەرێمی كوردستان زۆر ووریای خۆیان بن و خۆیان بپارێزن، هەروەها رێگە نەدەن بەركەوتن و دەرچوون ھەبێت و بەردەوامیش ماسك دانێن، ئەگەر نا نەخۆشییەكە بە زوویی تەشەنە دەكات".

بەرزنجی گوتیشی: " لە ئێستادا پلانی ئێمە ئەوەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا خەڵك ھۆشیار بێت و زیاتر خۆیان بپارێزن و رێنمایە تەندرووستییەكانیش جێبەجێ بكەن، بۆ ئەوەی تووشی ئەو نەخۆشییە نەبن، چوونكە دۆخەكە خراپە و و پێویستە ھاووڵاتیان ئاگادار بن، بۆیە خۆپارێزی و پابەندبوون بە رێنماییەكان و دانانی ماسك، تەنھا چارەسەرە بۆ دووربوون لە نەخۆشییەكە".

وەزیری تەندرووستی حكوومەتی ھەرێم باسی لەوەش كرد: "سەبارەت بەو دەرمانەی لە رووسیا دۆزراوەتەوە و بۆ چارەسەری كۆرۆنا بەكار دێت، ئێمە بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی عێراق لەسەر هێڵین تا دەرمانەكە بهێنرێتە عێراق، ھەر كاتێكیش گەیشت، ئێمەش بۆ چارەسەر بەكاری دێنین".

Paylas: