Kurdistan
کچە کوردێک لە تاران دەستبەسەر کرا
پەیامی کورد... کچە کوردێک لە تاران دەستبەسەر کرا
بەهار ئەسلانی چالاکی کوردی دانیشتووی تاران ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢) ٢٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و بۆ دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەسلانی کە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهار ئەسلانی بە هۆ نەخۆشیی تەنگە. نەفەس کە چەند ساڵێکە تووشی بووە باری تەندروستی تێکچووە و بۆ نەخۆشخانەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.
بەهار ئەسلانی وێنەگر و چالاکی مافەکانی ژنان خەڵکی شاری بیجاڕ و دانیشتووی تارانە.
ناوبراو ٧ ساڵ پێش جارێکی دیکەش لەبەرەبەری ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان دەستبەسەر و دوای ماوەیەک ئازاد کرابوو.