TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران بەرزاییەکانی سیدەکانی تۆپباران کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 09 Eylül 2020 22:18

پەیامی کورد ... ئێران بەرزاییەکانی سیدەکانی تۆپباران کرد

 

سپای پاسداران بۆ جارێکی دیکە بەرزاییەکانی بەربەزین سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە قەزای سۆرانی تۆپباران کرد.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ی ئەیلوول، تۆپە دوور هاوێژەکانی ئێران لە ناوچەی دۆڵمەیدانی قەزای شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرزاییەکانی سیدەکانیان لە ناوچەی برادۆست کردە ئامانج و فڕۆکەی چاودێرییش بە نزمی بە بەربزیندا دەسووڕێتەوە.

 

تائێستا تۆپبارانەکە زیانی گیانی و ماڵیی نەبووە، بەڵام لەم وەرزەدا بە دەیان ماڵە جووتیار لە ناوچەکە سەرقاڵی کشتوکاڵکردنن و ترس و دڵە راوکێیان لەنێودا بڵاوبووەتەوە.

 

تۆپبارانەکەی ئێران دوای کۆبوونەوە ھەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا و حەسەن رووحانی، سەرۆككۆماری ئێرانە.

Paylas: