TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا دەگیرێتە بەر

سارا
Yazar
📅 20 Temmuz 2020 17:27

پەیامی کورد     ...   ڕێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا دەگیرێتە بەر 

ئەندامێكی ژووری ئۆپراسیۆنی ھەولێر ووتی، سبەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین رێكاری نوێ دەردەكرێن، كە ئەمجارە كرانەوەیەكی باشتر دەبێت لە جاران و پێویستیشە ھاوسەنگییەك درووست بكرێت لە نێوان رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و باشتركردنی بار و گوزەرانی خەڵكدا.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر و ئەندامی ژووری ئۆپراسیۆنی ھەولێر، عەلی رەشید، رایگەیاند، بڕیار دراوە سبەی سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان بە بەشداری پارێزگارەكان كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا كۆمەڵێك رێكاری نوێ بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

عەلی رەشید ووتیشی، بە دڵنیاییەوە كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە رێكارەكان دەكرێت و وەكوو ئەوەی ئێستا نابێت، بەڵام تاوەكوو رۆژی سێشەممە بە ھەمان رێكاری پێشوو كار بە رێنماییەكان دەكرێت، بەڵام لە ڕۆژی سێشەممەوە گۆڕانكاری زۆر دەكرێت، لەوانە كردنەوەی مزگەوتەكان و ھۆڵە وەرزشییەكان و گۆڕانكاری زۆر دەكرێت و كرانەوەیەكی باش دەبێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ڕوونیشی كردەوە: "كۆرۆنا بووەتە بابەتێكی جیهانی و تا ئێستاش ھیچ واکسەنێک نەدۆزراوەتەوە، بۆیە زیاتر لەوە فشار بكەین ئابووری دادەڕمێت، لەبەر ئەوە پێویستە لەگەڵی بڕۆین و لە نێوان بار و گوزەرانی خەڵك و رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادا، ھاوسەنگییەك درووست بكەین".

دەشڵێ: "دەوامی حكوومی دەبێت و تەنھا رۆژانی پێنجشەممە نابێت، بەڕێوبەرەكانیش سەرپشكن لە دەوامكردنی فەرمانبەران و لیژنەی باڵای كۆرۆناش رێنمایی نوێی سەبارەت بە دەوامكردن دەبێت.

Paylas: