Kurdistan
کەرکووک/ بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک سێ سەربازی عێراقی کوژران
پەیامی کورد ... کەرکووک/ بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک سێ سەربازی عێراقی کوژران
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لە سنووری قەزای داقووق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا سێ سەربازی عێراقی گیانیان لەدەست دا.
لویس خزر، قایمقامی قەزای داقووقڕایگەیاندووە کە، "ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە باشووری قەزای داقووق بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیدا تەقییەوە".
گوتیشی: "لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا سێ سەربازی عێراقی گیانیان لەدەست دا و سەربازێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو".