TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەردۆغان بە تووندی ڕەخنە لە ناتانیاهوو دەگرێت

سارا
Yazar
📅 16 Kasım 2023 01:59
پەیامی کورد  ...  ئەردۆغان بە تووندی ڕەخنە لە ناتانیاهوو دەگرێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە شەڕی غەززە پەیامێکی تووندی ئاراستەی ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و ووتی : هەرچیتان هەبێ هەمیشە دۆڕاون.

لە دیدارەکەیدا لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان، ئەردۆغان لە پەرلەمانی تورکیا ووتی : ئیسرائیل ئەو ستراتیژە بەکاردەهێنێت کە ڕێگە نەدات تەواوی شارێک بڕوات، من بە یەک دڵ و بە ڕوونی دەڵێم ئیسرائیل دەوڵەتێکی تیرۆریستییە.

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند کە وەک حکوومەتی تورکیا هەموو ئەو پاڵپشتیانەیان داوە کە دەتوانن بیدەن بە فەلەستین و لە ئێستاوە بەردەوام دەبن لە کار و هەوڵەکانیان لە گۆرەپانی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانەوەی ئیسرائیل.

Paylas: