Kurdistan
کرماشان/ تەقینەوەی گولە خومپارە دوو قوربانی لێکەوتەوە
پەیامی کورد... کرماشان/ تەقینەوەی گولە خومپارە دوو قوربانی لێکەوتەوە
بەهۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەک لە گوندی گەڕاویانی شاری گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی ڕەزا ئاقایی گیانی لە دەست دا و دایکیشی بە سەختی بریندار بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) ڕەزا ئاقایی گوللە خومپارەیەکی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراقی بردووەتەوە پێش ماڵی خۆیان هەتا وەکوو ئاسنەواڵە بیفرۆشێت و لە کاتی دەستکاری کردنی گوللە خومپارەکە تەقەیەتەوە و ڕەزا دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
دایکی ڕەزا ئاقایی کە تەمەنی ٦٥ ساڵە بەناوی شەکەر ئەحمەدی لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چاوێکی لە دەست داوە و شانیشی بە سەختی بریندار بووە.