TR KU SO
FB X
Kurdistan

گرووپی هەڵپەڕکێی دیلانی ئورمیە لە ئیسپانیا خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بە دەست هێنا

Rozan Ateş
Yazar
📅 22 Haziran 2022 22:58

پەیامی کورد... گرووپی هەڵپەڕکێی دیلانی ئورمیە لە ئیسپانیا خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بە دەست هێنا

گرووپی هونەری دیلانی سەر بە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بارسێلۆنا بە چەند تابلۆیەکی سەماکردن بەشداربوو و توانی خەڵاتی دووەمی فێستیڤاڵەکە بەدەست بێنێت.

شەهاب مووسازادە، سەرۆکی گرووپی هونەری دیلان، ڕایگەیاندووە کە، لە نیو ١٨ گرووپی سەما و هەڵپەڕکێدا توانیان خەڵاتی دووەمی فێستیڤاڵەکە بەدەست بێنن.

ناوبراو وتویشیە کە: "ئێمە تاکە گرووپی کوردی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە بووین و ئەو سەرکەوتنە ڕۆشنبیری و هونەرییە زەنگینە کوردییە، پێشکەش بە تەواوی گەلەکەمان دەکەین".

ئەو گرووپە هەڵپەڕکێیە کوردییەم شەوی ڕابردوو ٢١-٦-٢٠٢٢ لە بارسێلۆنای ئیسپانیا، نمایشە هونەرییەکانیان پێشکیشکرد و لەلایەن ئامادەبووانی فێستیڤاڵەوە پێشوازی لێ کرا.

Paylas: