TR KU SO
FB X
Kurdistan

رووداوێکی هاتووچۆ له‌ میسر 95 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

Rozan Ateş
Yazar
📅 28 Ekim 2023 20:14

پەیامی کورد... رووداوێکی هاتووچۆ له‌ میسر 95 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌


وەزارەتی تەندروستی میسر ڕایده‌گه‌یه‌نێت،رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای نێوان قاهیرە و ئەسکەندەرییە لە میسر روویدا، بەو هۆیەوە 95 قوربانی لێکەوتەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28_ی تشرینی یه‌كه‌م_ی 2023 حیسام عەبدولغەفار، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگای نێوان قاهیرە-ئەسکەندەرییە، لە نزیک وادی ئەلنەترون، 32 کەس گیانیان لەدەستدا و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای بەحیرە لە باکووری قاهیرە ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی بریندارانی رووداوەکە، کە لە نێوان پاسێکی گواستنەوەی هاووڵاتیان و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل روویدا، هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان ئاگریان گرتووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 53 لە بریندارانی رووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی "وادی ئەلنەترون"، هەروەها حەفت برینداری دیکەش گواستراونەوتەوە نەخۆشخانەی "ناوەندی رۆژئاوای نۆباریە"، گوتیشی: ئەمبولانسمان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە، بۆ سێ برینداری دیکە و بەردەوامیش چاودێری دۆخەکە دەکەین.

هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "رووداوەکە بەهۆی رژانی رۆنەوە بووە، دواتر ئۆتۆمبێلەکان خۆیان بەیەکدا کێشاوە و هەندێکیان ئاگریان گرتووە.

Paylas: