Kurdistan
سەدر پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات
پەیامی کورد... سەدر پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات
پەیجی فەیسبووکی بارەگای سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە سەرۆک بارزانی کردووە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە؛
سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 5ی شوباتی 2022 سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ خێراترکردنی پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی کرایەوە. بۆ ئەوەی حکوومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەرکی خۆی بەرانبەر داخوازییەکانی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاکان و قووڵکردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت.