TR KU SO
FB X
Kurdistan

سێ هاووڵاتیی لە سەقز دەستبەسەرکران

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Haziran 2023 18:09

 


پەیامی کورد... سێ هاووڵاتیی لە سەقز دەستبەسەرکران

هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوی هێمن حوسێنی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بەمەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئەم شارە گەیشتە سێ کەس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی هێمن حوسێنی بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لەماڵەکەی خۆی ڕفێندراوە.

هاوکات، میلاد فازڵپوور تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی مەلقەڕنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ڕۆژی ڕابردووش، سینا حەیدەری تەمەن ١٦ ساڵ لە ماڵی باوک و دایکی لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتەپاڵ ئەو سێ کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.

Paylas: