TR KU SO
FB X
Kurdistan

سامانە سروشتییەکان: لە ماوەیەکی کورتدا نرخی بەنزین کۆنترۆڵ دەکەین

Rozan Ateş
Yazar
📅 15 Haziran 2022 22:48

پەیامی کورد... سامانە سروشتییەکان: لە ماوەیەکی کورتدا نرخی بەنزین کۆنترۆڵ دەکەین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەت پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین دەکات و لە ماوەیەکی کورتدا کێشەی بەرزبوونەوەی نرخەکەی کۆنترۆڵ دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتەکە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری ڕسومات و باجەکان لەسەر هاوردەکردنی بەنزین هەڵدەگرێت و حکومەت کارئاسانی پێشکەش بە هەموو کۆمپانیاکان دەکات بۆ هێنانی بەنزین بە مەرجێک کاریگەریی لەسەر کوالێتی بەنزین و تەندروستی هاووڵاتییان نەبێت و لەگەڵ ڕێنمایییەکانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.

دەشڵێت "هاووڵاتییانیش دڵنیا دەکەینەوە لە ماوەیەکی کورتدا کۆنترۆڵی نرخەکان دەکەین».

 

Paylas: