Kurdistan
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کرد
پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کرد
ڕۆژی شەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا و شاندی میوان وردەکاری و دوا پێشهاتەکانیان لەمەڕ دۆخی گەلی کورد لە سووریا و نیگەرانییەکانی هاووڵاتییانی کورد لەبارەی داهاتوویان لە سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی تێبینی و ئامۆژگارییەکانی پەیوەست بە بارودۆخی گەلی کورد لە سووریا خستە ڕوو و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هاووڵاتییان و ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە سووریا زێد و وڵاتی خۆیان جێنەهێڵن و خۆڕاگر بن.