سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی هەڵبژێردرا
پەیامی کورد ... لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستاندا عەبدولڕحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووی كەركوك بە سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی ههرێمی كوردستان، بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە بارهگای سهرهكی بزووتنهوهی گۆڕان له شاری سلێمانی کۆبوونهوه.
ئهم كۆبوونهوهیه دوای ئهوه دێت، كه رۆژانی شەممە و یەکشەممەی سهرهتای ئەم هەفتەیە لایەنە سیاسییەکان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر میکانیزمی کارکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتن.
ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە ٠١/٠٤/٢٠٢٠ ئەنجامدەدرێت. لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەوە رێككەوتوون لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك، نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین، بە لیستی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردنەكە بكەن.