TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی نوێی ڕووسیا لە عێراق دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Temmuz 2021 18:32

پەیامی کورد … سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی نوێی ڕووسیا لە عێراق دەکات

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی نوێی ڕووسیا لە عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/7/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵوێزی نوێی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵوێزی نوێی ڕووسیا کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

باڵوێزی ڕووسیا وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمى كوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

Paylas: