Kurdistan
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی بایدنی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی بایدنی کرد
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دوای ڕاگەیاندنی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، په‌یامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٨ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "پیرۆزبایی گەرمم بۆ جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراو و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌شڵێت: "چاوەڕێ دەکەم بەیەکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی هاوبەشی و پەیوەندیی نێوانمان بكه‌ین".