TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کۆوەیت دەکات

سارا
Yazar
📅 17 Aralık 2023 06:05
پەیامی کورد  ...  سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کۆوەیت دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دواییی میری کوێت، سەرەخۆشی لە گەلەکەی دەکات و دەڵێت، "ئێمە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هاوبەشی خەم و پەژارەی ووڵاتی کوێتی دۆستین لەم ساتە سەختەدا."  

ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کۆوەیت بڵاوکردەوە و ووتی: "سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاڕاستەی گەل و سەرکردایەتی ووڵاتی کۆوەیتی دۆست دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح."  

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئێمە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هاوبەشی خەم و پەژارەی ووڵاتی کۆوەیتی دۆستین لەم ساتە سەختەدا. داواکارین لە خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات." 

Paylas: