Kurdistan
سەرۆك بارزانی و وەزیری بەرگریی عێراق دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراقیان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی جانیوەری ٢٠٢٠ سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجاح ئەلشەمەری وەزیری بەرگری عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا پێشهاتەكانی عێراق تاوتوێ كرا.
هەروەها هەردوولا نیگەرانییەكانی خۆیان لە سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆر خستەڕوو و بە پێویستیشیان زانی تێپەڕاندن و كاركردن لەسەر بابەتە گرینگ و ستراتیژییەكانی عێراق بە پێی ڕێکەوتنی نیشتمانی بێت.