Kurdistan
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە هەولێر کرد
پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە هەولێر کرد
سهرۆك مهسعود بارزانى پێشوازیی له كونسوڵى نوێى ڕووسیا له ههولێر كرد، له دیدارهكهدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا تاوتوێ كرد.
ئهمڕۆ سێشهممه 6/9/2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە مەكسیم ڕۆبین، كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە هەولێر كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا تاوتوێ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە بە تایبەت لە بواری ئابووری و خوێندنی باڵا.
لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی ڕووسیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.