سەرۆک وەزیران دەچێتە ئەلمانیا
ماوه‌ی چه‌ند سالێکه هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی داوه‌تی ئه‌م کونفرانسه ده‌کرێت له ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌م ساله‌ش به داوه‌تێکی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌دانی ئه‌ڵمانیا ده‌کات و به‌شدار ده‌بێت له‌م کونفرانسه‌دا.
له ناوه‌راستی ئه‌م مانگه له روژانی ۱٦ی شوبات تاکو ۱۸‌ی شوبات له شاری میونشنی ئه‌لمانیا کونفرانسی جیهانی ئاسایش ببه‌سترێت و زیاتر له ٥۰۰ که‌سایه‌تی له سه‌ر ئاستی جیهان ئاماده ده‌بن له‌وانه ده‌یان سه‌رۆک وڵات و نوێنه‌ری ۱۰۰ وه‌ڵاتی جیهان و ژماره‌یه‌کی زۆر له وه‌زیرانی به‌رگری وه‌لاتان و پسپۆرانی بواری ئاسایش و که‌سایه‌تی ناوداره‌کان به‌شدار ده‌بن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز نێچیرڤان بارزانی و شاندێک له هه‌رێمی کوردستان به‌شدار ئه‌و كۆنفرانسه ده‌بن.
له‌م کونفراسه جیهانییه ده‌یان په‌نه‌ل سازده‌کرێن و پرسه هه‌نوکیه‌کانی جیهان کریزه سیاسیه‌کان باس ده‌کرێن به تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن له بواری ئاسایشی وه‌لاتان و تیرۆر .