سەرۆکی کاتی پەرلەمان ... کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان سەرکەوتوو بوو
پەیامی کورد ... سەرۆكی كاتی پەرلەمان کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان کۆبوونەوە و ڕایگەیاند كۆبوونەوەكە سەركەوتوو بووە و كۆدەنگی لەسەر كۆبوونەوەكەی 18ـی مانگی پەرلەمانی كوردستان دروست كردووە.
رێڤینگ هرووری، ڕاگەیاند: "كەمێك لەمەوبەر لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا كۆ بووینەوە، كۆبوونەوەكەش سەركەوتنی زۆری بەدەست هێنا و زیاتر كۆدەنگی كردین لەسەر كۆبوونەوەكەی 18ـی مانگی پەرلەمانی كوردستان. هەموو فراكسیۆنە بەشدارەكانیش جەختیان لەوە كردەوە، كە دەبێ كۆبوونەوەكەی 18ـی مانگی پەرلەمان لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت تەنانەت هەندێك پێیان وابوو درەنگیش كەوتووە."
هرووری ئاماژەیشی دا: "ڕۆژی دووشەمە 18ـی ئەم مانگە، كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەست پێدەكات و داوامان لە هەموو ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانیش كردووە ئامادەی دانیشتنەكە بن."