TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەربازێکی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Aralık 2023 17:01

پەیامی کورد... سەربازێکی ئێران لە پارێزگای بەلووچستان کوژرا


ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی‌کردەوە، لە زاهیدان بەهۆی تەقەی سەربازێک لە کاتی پاسەوانیدا سەربازێکی دیکە کوژرا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لە ناوچەی بەسیجی زاهیدان، سەربازێک لە کاتی پاسەوانیدا هەست بە جووڵەی گوماناوی دەکات و بەهۆی هەستیاریی ناوچەکەوە دەست بە تەقە دەکات و بەهۆی ئەو تەقەکردنەوە سەربازێکی دیکە بەسەختی بریندار دەبێت.

سەربازە بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

 

Paylas: