TR KU SO
FB X
Kurdistan

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەولێر دەكات

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Mart 2023 19:50

پەیامی کورد... سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەولێر دەكات

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە کۆبوونەوەیە بۆ چارەسەری کێشەکانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممەش دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، خۆی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە.

بریارە ئەمرۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لیبكرێت پاشان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

هەروەها هەر لە هەولێر، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارە چاوی بە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش بکەوێت.

هاوكات ئێوارەی ئەمڕۆش، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز بڕیارە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و هەولێر ساز بکات.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەمجارە سەردانی عێراق دەکات لەوەتەی دەستبەکاربوونی لە ماوەی لە شەش ساڵی رابردوودا، دوایین هەڵوێستیشی لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی ساڵی رابردوو بوو، کاتێکدا پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ چارەسەری کێشەکانی وەکو گۆڕانی کەشوهەوا و کەمیی ئاوی پاک بوو لە عێراق، بەڵام لە ئاستی سیاسیدا نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش چالاکە بۆ گوشار و داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، چاکسازیی ئابووری و نەهێشتنی گەندەڵی و پرس و کێشەی دیکە کە بەرۆکی عێراقیان گرتووە.

Paylas: