Kurdistan
سێ تەقینەوە لە كۆبانێ ڕوویدا
پەیامی کورد … سێ تەقینەوە لە كۆبانێ ڕوویدا
ئاژانسی هاوار بڵاویكردەوە، لەناو بازاڕی كۆبانێ سێ تەقینەوە ڕوویدا و بەلایەنی كەمەوە دوو كەس برینداربوون.
كەمێك پێش ئێستا، سێ تەقینەوە لەناو سەنتەری بازاڕی كۆبانێ ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كە ئاژانسی هاوار بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا بەلایەنی كەمەوە دوو كەس برینداربوون.
تائێستا نەزانراوە تەقینەوەكان هێرشی ئاسمانی بووە یان بۆمبی چێندراوبووە.