TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێكی بەفرو باران بەرێوەیە

Rozan Ateş
Yazar
📅 18 Kasım 2021 14:53

پەیامی کورد … شەپۆلێكی بەفرو باران بەرێوەیە

کەشناسێکی عیراقی  پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران بارین دەکات، بە وتەی ئەو شەپۆلەکە لە رۆژی هەینییەوە دەستپێدەکات.

لەمبارەیەوە سادق عەتییە، کەشناسی عیراقی لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند "بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک لە ئەوروپا بۆ ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت ئێوارەی رۆژی هەینی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە زۆربەی پارێزگاکانی عیراق بکات، لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەگەری بەفربارین هەیە".

ئەوەشی وتوە: "بەگوێرەی پێشبینییەکان ئێوارەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپستۆیە کۆتایی دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە ".

Paylas: