TR KU SO
FB X
Kurdistan

پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکرێتەوە

سارا
Yazar
📅 20 Aralık 2021 20:52
پەیامی کورد    ...   پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەکرێتەوە

بەڕێوبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ووتی، بڕیارە سبەی پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە ھەولێر بکرێتەوە کە ٦٠ کۆمپانیای گەورە بەشداری لەو پێشانگایەدا دەکەن .

عەبدوڵڵا ئاکرەیی ڕایگەیاند : ''سبەی کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە پارکی سامی عەبدۆلڕەحمان لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشانگایەکی نێودەوڵەتی ئێرانی لە ھەولێر دەکرێتەوە کە باڵیۆزی ئێران لە عێراق پێشانگاکە دەکاتەوە و لە ھەولێریش پارێزگار و وەزیری بازرگانی بەشدار دەبن و پێشانگاکە سێ ڕۆژ دەخاینێت''.

عەبدۆڵڵا ئاکرەیی ووتیشی: ''پێشانگاکە ھەموو جۆرە کەلوپەلێک  لەخۆ دەگرێت و ٦٠ کۆمپانیای گەورە بەشداری تێدا دەکەن، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی گرینگە بۆ پەرەپێدان بە کەرتی بازرگانی و ئابووری''.

Paylas: