TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاکیرا هاوخەمیی بۆ خێزانی ژینا ئەمینی دەردەبڕێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ekim 2022 20:21

پەیامی کورد... شاکیرا هاوخەمیی بۆ خێزانی ژینا ئەمینی دەردەبڕێت

بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ژینا ئەمینی کە لە کاتی خۆپێشانداندا بەرزکراوەتەوە، هەروەها بە دانانی هاشتاگی #MahsaAmini کە ناوی فەرمیی کچە کوردەکەیە، رۆژی سێشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2022، ئەستێرە جیهانییەکە، لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "دڵم لای خێزانی مەهسا ئەمینی و ئەو کچە قوتابی و ژنانەی ئێران و هەموو ئەوانەیە کە شەڕ بۆ ئازادی دەکەن."

لە مانگی رابردووەوە، دوای ئەو خۆپێشاندانانەی لە کاردانەوەی گیانلەدەستدانی گوماناویی ژینا ئەمینی سەریانهەڵدا، زیاتر لە هەزار گۆرانیبێژ، ئەکتەر، فیلمساز و سینەماکاری جیهانی بە قژبرین و بڵاوکردنەوەی پەیامی هاوسۆزی، پشتیوانیان بۆ خۆپێشاندانی کچان و ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕیوە کە داوای ئازادی دەکەن.

لابردنی سەرپۆش و بڕینی قژ بووەتە سیمایێکی دیاری خۆپێشاندانی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە ئەیلوولی رابردوو دەستیپێکرد.

خۆپێشاندانەکان دوای گیان لەدەستدانی گوماناویی ژینا ئەمینی هات، کە دوای دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە، گیانی لەدەستدا.

Paylas: