پێشبینییە فەلەکییەکان: رۆژی هەینی دەبێتە یهكهم ڕۆژی جەژن
پەیامی کورد... پێشبینییە فەلەکییەکان: رۆژی هەینی دەبێتە یهكهم ڕۆژی جەژن
بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان ، ئەگەری ئەوە هەیە رۆژی هەینی 29 ی ڕهمهزان ببێتە یهكهم ڕۆژی جەژنی رەمەزان، کە دەکاتە 21ی نیسان.
دادگای باڵای سعوودیە لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، داوای بینینی مانگی شەوال دەکات کە دەکاتە رەمەزانی 29ی 1444ی کۆچی.
چەند رۆژێک لەمەوبەر پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسر، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەپێی ئەو حیساباتە فەلەکییانەی تاقیگەی توێژینەوەی خۆر کە لە پەیمانگاکە ئەنجامیانداوە، پێشبینی دەکرێت رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ بێت، بەمەش رۆژی هەینی سەرەتای مانگی شەوال دەبێت بۆ ساڵی 1444ی کۆچی.
لە رووی فەلەکییەوە پێشبینی دەکرێت، لە زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە پێنجشەممەی داهاتوودا بتوانن مانگی شەوال ببینن، بەمشێوەیە سەرەتای شەوال ساڵی 1444ی کۆچی لە رووی فەلەکییەوە لە رۆژی هەینیدا دەبێت، کە هاوتایە تا 21ی نیسانی ساڵی 2023، کە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.