TR KU SO
FB X
Kurdistan

پێشوازی سەرۆک بارزانی لە کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Eylül 2020 03:13

پێشوازی سەرۆک بارزانی لە کونسوڵی نوێی ئەڵمانیا

 

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠ی ئەیلوول، سەرۆك بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد و  لە دانیشتنێکدا چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

 

لە دیدارەكەدا كلیمێنس سمتنێر كونسوڵی ئەڵمانیا وێڕای خۆناساندن سوپاسی دامودەزگەی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە هەموو ئاستەكاندا مامەڵە و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ كونسوڵخانە و تیمی دیپلۆماسیی وڵاتەكەی لە هەرێم كردووە. هەروەها جەختیشی لە پشتیوانیی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردەوە.

 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی ئەڵمانیا لە ئەرك و كارەكانیدا خواست.

Paylas: