Kurdistan
سلێمانی.. تەرمی عادل موراد بەخاکسپێردرا
تەرمی عادل موراد سکرتێرى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان لە گردى سەلیم بەگ لەشاری سلێمانی بەخاکسپێردرا.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمى عادل موراد گەیشتە فڕۆکەخانەى سلێمانى و لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکیش لە گردى سەلیم بەگ بەخاکسپێردرا.
بەپێى ڕاگەیەنراوى لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی عادل موراد، سبەینێ هه‌ینی پرسەی کۆچکردوو له‌مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی بۆ پیاوان و ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش پرسه‌كه‌ی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌گیرێت.
جێی ئاماژەیە (١٨)ی ئەم مانگە، عادل موراد، سکرتێرى ئەنجومەنى ناوەندى و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپەنجەوە له‌ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد.