سوپای تورکیا شاری عەفرینى گەمارۆ داوە
له‌شكركێشی و بۆردومانه‌كانى سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه و سوپای توركیا له چه‌ند لایه‌وه شارى عه‌فرینى گهماروداوهو له سێ لایه‌وه هێرشى سه‌ر عه‌فرینى ده‌سپێكردوه و هه‌ولى داگیركردنى ده‌دات .
لەم بارەیەوە سوپای تورکیا رایگەیاند: "چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا لە دوێنێ دووشەممە 12-3-2018 ەوە سەنتەری عەفرینیان بەتەواوی گەمارۆداوە".
هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری شاری عه‌فرین به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له چه‌ند گوندی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین هاتووه‌ته ئاراوه و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به تووندی به‌رگری له پێشرهوییهكانی سوپای توركیا و هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای سه‌ر به‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده رایانگه‌یاند، له سێ گوندی عه‌فرین شه‌ڕێكی قورس به‌رده‌وامه .
هه‌روه‌ها سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان رایدەگەیەنێت، کە گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە پاڵپشتیی سوپای تورکیا شاری عەفرینیان گەمارۆ داوە.
سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان هەروەها رایگەیاندووه: سوپای تورکیا لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان نزیک بووەتەوە و تەنیا یەک کیلۆمەتر لێیەوە دوورە.