TR KU SO
FB X
Kurdistan

پاڤێڵ تاڵەبانی پەیامێک بۆ خەڵکی هەولێر ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 17 Aralık 2021 18:55
پەیامی کورد      ...   پاڤێڵ تاڵەبانی پەیامێک بۆ خەڵکی هەولێر ڕادەگەێنێت

بافڵ تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌یامێكدا بۆ كه‌س وكاری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی و هه‌ولێر و زیان لێكه‌وتوانی ئه‌و لافاوه‌، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك یه‌كێتی ئاماده‌ن به‌هانای لێقه‌وماوان و زیانێكه‌وتوانه‌وه‌ بچن و ده‌ڵێت "خزمه‌تكردنی هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان به‌ ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین".

دەقی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسوکار و ئازیزانەمان دەکەین، کە بەھۆی کاریگەری کەشوھەوا و باران و لافاو، کە ھەولێری گرتۆتەوە، گیانیان لەدەستدا، لەخوای گەورە داواکارین لە بەھەشتی بەرین جێیان بکاتەوە و دڵ ئارامیش بە ھەموولایەک ببەخشێت.

غەمباریشین بەھۆی ئەم کارەساتە سرووشتییەوە زیانێکی زۆری ماددی بە ماڵ و موڵکی خەڵک گەیشتووە، وەک یەکیتی نیشتمانی کوردستان ئامادەی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکین بۆ بەھاناوەچوون و بەدەنگەوەھاتنی لێقەوماوان و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە.

خزمەتکردنی ھەولێر و ھەولێرییەکان بەئەرکی خۆمان دەزانین و ھاوسۆزین لەگەڵ کەس و کارەکانمان لەم ڕۆژەدا، بەوھیوایەی ھەموولایەک پارێزراوبن و دووربن لە ناخۆشی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

١٧ی ١٢ی ٢٠٢١ – دەباشان

Paylas: