TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان ٥ قوربانی لێکەوەتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 03 Ocak 2021 14:14

پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان ٥ قوربانی لێکەوەتەوە

 

بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناو بازاڕی شاری سەرێكانی سەر بە پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان پێنج كەس كوژران .

 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١،  ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری سەرێكانی سەر بەپارێزگای حەسەكە كە لە ژێر كونترۆڵی سوپای توركیا و چەكدارەكانیدایە تەقییەوە، بەپێی زانیاریەكان لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیە پێنج كەس كوژران و ژمارەیەك برینداریشی لێكەوتەوە.

 

ھاوكات سەنتەری ناحیەی جندرێسی سەر بە قەزای عەفرین ئۆتۆمبێلێكی دیكەی بۆمبڕێژكراو تەقیەوە و بەوھۆیەوە دوو كوژران و زیاتر لە ٢٠ بریینداریشی لێكەوتەوە.

Paylas: