Kurdistan
تەندروستی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڤاکسینەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
پەیامی کورد... تەندروستی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڤاکسینەوە بڕیارێکی نوێ دەردەکات
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر هاووڵاتییەک ژەمی یەکەمی پێکوتەی بۆ کڕابێت، دەتوانێت کارتی ڤاکسینی بۆ دروست بکرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ ی نیسانی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بە ئیمزای سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، تێیدا هاتووە، سەبارەت بە دروستکردنی کارتی ڤاکسین بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە تەنانەت یەک ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، دەتوانرێت کارتی ڤاکسینیان بۆ دروست بکرێت.