تەرمی دوو برا له ده‌ریاچه‌ی دوكاندا دۆزرانەوە
دوو برا له ناحیه‌ی بنگردی سه‌ر به ئیداره‌ی راپه‌رین له كاتی راوه‌ماسیدا له ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكان، هەردوو براكه دانیشتوی گوندی بێ موشه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی بنگردن و خێزانیان پێك نه‌هێناوه و به‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌ماسی ڕویان له‌و ناوچه‌یه كردووه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دوو برا به ناوه‌كانی (ك. ئـ. ئـ) له‌دایكبوی 1999، (م. ئـ. ئـ) له دایكبوی 2001 له ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكان.
راشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و گه‌ران به دوای ته‌رمه‌كه‌یاندا توانرا ته‌رمی هه‌ردووكیان ده‌ربهێنرێته‌وه .
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی دوكان ڕایگه‌یاند: دوای ئاگادار كردنه‌وه‌مان له ڕوداوه‌كه و به‌هه‌وڵی هێزه‌كانی پۆلیسی دوكان تا كاتژمێر 12 ی هه‌مان شه‌و توانرا ته‌رمی هه‌ردووكیان ده‌ربهێنرێته‌وه.