TR KU SO
FB X
Kurdistan

۴ تووشبووی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Aralık 2020 23:40

پەیامی کورد ... ۴ تووشبووی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی‌ ٢٤ كاتژمێری‌ رابردوودا ١٥٦ توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە و ٤ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ١٩ی كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ ٢٠٢٠، وەزارەتی‌ تەندروستی‌ حكومه‌تی‌ هەرێمی کوردستان ئاماری‌ ٢٤ كاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبەت بە ‌كۆرۆنای‌ بڵاوكردەوە و بەپێی‌ ئامارەكە، لە ئەنجامی‌ ئەو پشكنینانەی‌ ئەنجامدراون،156 توشبووی‌ نوێی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا دەستنیشانكراون، بەوەش كۆی‌ گشتی‌ توشبووان گەیشتە ١٠١ هەزار و ٥٤٣ توشبوو.

 

هەر بەپێی‌ ئامارەكە، لەو ماوەیەدا چوار كەس بەهۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی‌ گشتی‌ گیان لەدەستدان گەیشتە ٣ هەزار و ٣٢٢ كەس.

 

هەروەها لەو ماوەیەدا ٢٨١ كەس كە ‌هەڵگری‌ ڤایرۆسەكە بوون چاكبونەتەوە،  بەوەش كۆی‌ گشتی‌ چاكبونەوە گەیشتوەتە  ٦٦ هەزار و  ٤٠١  كەس.

Paylas: