TR KU SO
FB X
Kurdistan

٤٣١ تووشبووی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Eylül 2020 22:32

پەیامی کورد ... ٤٣١ تووشبووی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەوە

 

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٨٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٣١ چاکبوونەوە و ٢٤ گیان لە دەستدان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ئەیلوول، ، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٨٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٤٩ حاڵەت لە دهۆک، ٢٨١ حاڵەت لە هەولێر، ١٠٤ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٠ حاڵەت لە هەڵەبجە و ٢٤ حاڵەت لە گەرمیان بووە."

 

هەروەها،"٤٣١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢١ حاڵەت لە هەولێر، ١٠٦ حاڵەت لە دهۆک، ٣٨ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٦ حاڵەت لە گەرمیان و ٣٠ حاڵەت لە هەڵەبجە چاکبوونەتەوە."

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ، "٢٤ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٢ حاڵەت لە سلێمانی، حەوت حاڵەت لە هەولێر، سێ حاڵەت لە دهۆک، یەکحاڵەت لە هەڵەبجە و یەک حاڵەت لە راپەڕین تۆمار کراوە."

Paylas: