تووشوانی کۆرۆنا ٤٤ میلیۆن و ٢٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
پەیامی کورد ... تووشوانی کۆرۆنا چوار میلیۆن و ٢٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
بەپێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Worldometers، ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا ٤٤ ملیۆن و ٢٥٢ هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، كه نزیكه‌ی ٣٢ ملیۆن و ٤٥٠ هه‌زاریان چاكبونه‌ته‌وه، به‌ڵام له سه‌روو میلیۆنێک و ١٧١ هه‌زاره‌وه گیان له‌ده‌ستدانیش تۆماركراوه.
ئه‌مریكا له ژماره‌ی توشبوان و مردن به ڤایرۆسه‌كه یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی وڵاتانی گرتوه و له سه‌روو ٩ ملیۆن و ٣٨ هه‌زاره‌وه توشبوی هه‌یه، گیان له‌ده‌ستدانیشی گه‌یشتوه‌ته زیاتر له ٢٣٢ هه‌زار كه‌س.
به‌ڵام له چاكبونهوهدا له پشت هیندستان دێت، به جۆرێك ئه‌مریكا نزیكه‌ی ٥ ملیۆن و ٨٧٨ هه‌زار رزگاربوی له په‌تاكه هه‌یه و هیندستان له سه‌روو ٧ ملیۆن و ٢٥٩ هه‌زاره‌وه‌یه.
له توشبواندا به ڤایرۆسه‌كه، هیندستان له پله‌ی دووه‌م دێت و پاشان به‌رازیل و روسیا و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا دێت.