TR KU SO
FB X
Magazîn

ناسا چەند وێنەیەکی دەگمەن بڵاو دەکاتەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Aralık 2020 14:24

پەیامی کورد ... ناسا چەند وێنەیەکی دەگمەن بڵاو دەکاتەوە

 

ئاژانسی گەردونی ناسای ئەمریکا بەبۆنەی تیپەڕبوونی ٣٠ ساڵ ناردنی تەلەسکۆپی (هەبڵ) ی گەردوونی  چەند وێنەیەکی تری گەردوونی بە هاوێنەی تازەوە بڵاوکردەوە.

 

ماڵپەڕی سی ئێن ئای تی ٣٠ وێنەی ناسای بڵاوکردوەتەوە، کۆمەڵەی گەلە ئەستێرە، ئەسێرە پڕشنگدارەکان و چەند تەنۆلکەیەك  لە خۆدەگرێت (غازی هایدرۆجین و هیلیۆم و چەند گازێکی تر بەشێوەی هەور کۆبونەتەوە).

 

هاوکات زانایانی گەردوونزانی وێنەکان بە جوانترین و روونترین دیمەنی گەردوون ناودەبەن

 

تەلەسکۆپی گەردوونی هەبڵ لە ساڵی ١٩٩٠ رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا لەلایەن ئاژانسی گەردوونی ناسای ئەمریکی،  بە ئامانجی وینەگرتنی شتەکانی ناو گەردوون وەکو هەسارە، ئەستیرە و کۆمەڵە ئەستێرە.

 

 

Paylas: