Werzis
بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا ناگێتس پاڵەوانی خولی باسکە ئەمریکایە
پەیامی کورد... بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا ناگێتس پاڵەوانی خولی باسکە ئەمریکایە
تیمی دێنڤەر ناگێتس ناسناوی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای بۆ یاریی باسکە (NBA) بەدەستهێنا.ڕووبەڕوبوونەوەی فاینەڵی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بە ئەنجامی (94-89) لە مەیامی هیتی بردەوە.
بەو بردنەوەیە، ناگێتس دوای 47 ساڵ بەشداریکردن لەم خولە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا جامی (NBA) بەرزکردەوە.
نیکۆلا جۆکیچ دیارترین ئەستێرەکانی ناگێتس بوو، لە یارییەکەدا 28 خاڵ و 16 ڕیباوند و چوار ئەسیستی تۆمارکرد.
تیمی دێنڤەر لەم وەرزەدا ئاستێکی خەیاڵیی پێشکەشکرد، توانی لۆس ئەنجلس لەیکەرزی پاڵێوراوی سەرەکیی ناسناوەکە بکاتە دەرەوە، پاشان لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی (4-1) لە مەیامی هیتی بردەوە.