TR KU SO
FB X
Werzis

خێراترین پیاوی جیهان دڵی زۆر کەسی شکاند

عومەر
Editor
📅 27 Şubat 2018 18:08

خێراترین پیاوی جیهان دڵی زۆر کەسی شکاند


ئەوساین بۆڵت لە ئەکاونتی خۆی پۆستێکی بڵاوکردۆتەوە لە چەند ڕۆژی رابردوودا نویسیویەتی گرێبەستێکم لەگەڵ یانەیەک واژوو کردووە، ئەمەش وایکردوە کە زۆربەی کەناڵە وەرزشیەکان و هەوادارانی بۆڵت چاوەڕوانی ئەو هەواڵە بکەن کە باسی گرێبەست دەکات لەگەڵ یانەیەکی تۆپی پێ دا، کەچی ئەمڕۆ سێشەمە  بۆڵت لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراوەوە ریکلام بۆ یارییەکی خێرخوازی دەکات کە رێکخراوی یونسێف رێکیخستوە لە یاریگای ئۆڵترافوردی یانەی مانچستر یونایتد ئەنجام دەدرێت.

هەرچەندە بۆڵت ئەوەی نەشاردۆتەوە کە حەزو خولیای تۆپی پێ دەکات و بەتایبەتی هەوادارێکی سەر سەختی یانەی مانچستر یونانیتدە و هەوادارانی بۆڵت وایان دەزانی کە خێراترین پیاوی جیهان وازی لە راکردن هێناوە پەیوەندی دەکات بە یانەیەکی تۆپی پێوە کەچی تەنیا یارییەکی خێرخوازییە ئەمەش بوە هۆی دەنگۆیەکی زۆر لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە بۆڵت گاڵتەی بە هەوادارانی و کەناڵە وەرزشییەکان کردووە دەبوایە نەینوسیبوایە گرێبەستێکم واژوو کردووە.

Paylas: