Werzis
میسی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بردەوە
پەیامی کورد ... لە شەوەئاهەنگەکەى ئەمشەوى شارى میلانۆ و دابەشکردنى خەڵاتەکانى دێ بێست دا لیۆنێل میسى خەڵاتى باشترین یاریزانى جیهانى بردەوە و بەسەر هەردوو رکابەرەکەى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پۆرتووگالى و ڤێرجیل ڤاندایکى هۆڵەندیدا سەرکەوت.
دواى وەرگرتنى خەڵاتەکە لیۆنێل میسى ووتەیەکى پێشکەشکرد و ڕایگەیاند : " شەوێکی تایبەتە بۆ من، ئهم خەڵاته بهشدهکهم لهگهڵ ئهنتۆنێلا و تیاگۆ و ماتۆیدا، کاتێک ئەبینم منداڵەکانم دڵخۆشن شتێکی جیاوازە بۆ من، من دان بە جوانی ئەم خەڵاتانە دەنێم، بەڵام خەڵاتە تاکییەکان بە لاى منەوە شتى لاوەکین، هەوڵی تەواوم بۆ یانەکەیە، ئەمڕۆ من بە بەخت بووم لەگەڵ خێزانەکەم و مناڵەکانم تیاگۆ و ماتیۆ کە لێرەن".