Werzis
یاریگاکانی مۆندیالی ڕوسیا چۆن دەپارێزرێن
یاریگاکانی مۆندیالی ڕوسیا چۆن دەپارێزرێن
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هەڵسا بە بڵاوکردنەوەی دەزگایەکی تایبەت دژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیک یاریگاکانی مۆندیال.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا تیمێکی پێکهێنا بۆ بەرنگاربوونەوەی جەنگی ئەلیکترۆنی، ئەویش بە بڵاوەپێکردنی سیستەمێکی (سیلکی) و (سینیتسا) و (سفیت) و (جیایتل) لە ١١ شار کە یارییەکانی تێدا بەڕێوە دەچێت.
تیمێکی سەربازی پێشکەوتوو ئەم سیستەمە بەڕێوە دەبەن کە بە سیستەمی (سیلکی) ناسراوەو بۆ دژی فڕکەی بێ فڕۆکەوانە کە نزیکی یاریگاکان نەبنەوە.
وتەبێژی ئەم دەزگا چاودێریە ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەم سیستەمە دژی جەنگی ئەلیکترۆنیەو هەر جموجوڵێی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دیاری دەکات و دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەم سیستەمەوە کۆنترۆڵی بکرێت و ڕابگیرێت و هەروه دەتوانێت لە دوری چەند کیلۆمەترێکیش ئەو فڕۆکانە ڕابگرێت.