TR KU SO
FB X
Werzis

ئەرژەنتین گەیشتە قۆناغی داهاتو

سارا
Yazar
📅 29 Haziran 2019 13:34

پەیامی کورد    ...    لە یارییەكانی پاڵەوانیەتی كوپا ئەمریكا و لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا بوەوە و یاریەکەی لێبردەووە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێناو تاكە گۆڵی یارییەكەش لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكی 10ی یاریەیكەدا تۆماریكرد.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا هەوڵی زۆریاندا بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە، بەڵام بێ سودبو، تا لە خولەكی 74 جیۆڤانی لو سیلسۆ گۆڵی دوەمی بۆ ئەژەنتین تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بە دوگۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئەرژەنتین كۆتاییهات و مێسی و هاورێكانی خۆیان گەیاندە قۆناغی نیوەی كۆتای پاڵەوانێتیەكەو لەو قۆناغەش بەرامبەر بەرازیل یاریی دەكات و لە پێناو یاریی كۆتایی دەجەنگێت.

Paylas: