تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپا لیگ ڕاکێشرا
پەیامی کورد... تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپا لیگ ڕاکێشرا
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی داهاتووی یۆرۆپا لیگی ڕاکێشا و یانەکانی مانچێستەر یونایتد و ڕیاڵ سۆسیداد و شێریف و ئۆمۆنیا لە کۆمەڵەی پێنجەمدان.
کۆمەڵەی یەکەمیش پێکهاتووە لە یانەکانی ئارسناڵی ئینگلیزی و ئایندهۆڤنی هۆڵەندی و گلێمتی نەرویجی و زیورخی سویسری، لە کۆمەڵەی دووەمیشدا یانەکانی دینامۆ کیێڤ و ڕین و فەنارباخچە و ئایک لارنکا دەبینرێن.
هەریەکە لە یانەکانی ڕۆما و ڕیاڵ بیتیس و لۆدۆگۆرێتس و هلسنکی لە کۆمەڵەی سێیەمدا دەبینرێن، لازیۆ و فینۆرد و میتیلاند و شتۆرم گراتس لە کۆمەڵەی شەشەمدان.
کۆمەڵەی هەشتەمیش پێکهاتوە لە یانەکانی مۆناکۆ و ترابازنۆن سپۆرت و فرینکفارۆزی و ڕێدستار، هەریەک لە یانەکانی ئۆلمپیاکۆس و فرایبۆرگ و نانت و کاراباگ لە کۆمەڵەی حەوتەمدان.
بڕیارە لە هەشتی مانگی نۆی داهاتوو یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان دەستپێبکات و کۆتا یاری ئەو قۆناغەش لە سێی مانگی ١١ بەڕێوەدەچێت، یاری کۆتایی ئەم وەرزەی یۆرۆپا لیگیش لە ٣١ی مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.