تیروپشكی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بەمشێوەیە بوو
پەیامی کورد ... تیروپشكی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بەمشێوەیە بوو
ئەمڕۆ تیروپشك بۆ قۆناغی چارەك و نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا لە شاری نیۆنی سویسرا ئەنجام درا و تێیدا چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرینی لێكەوتەوە.
تیروپشكی قۆناغی چارەکی کۆتایی بەمشێوەیە بوو
١- براوەی یاری نێوان ( مانچستەر سیتی و ڕیال مەدرید ) x براوەی یاری نێوان ( یۆڤانتۆس و لیۆن)
٢- لایپزیگ x ئەتلێتیکۆ مەدرید
٣- براوەی یاری نێوان (بەرشەلۆنە و ناپۆلی ) x (براوەی یاری نێوان بایرن میوونشن و چێڵسی)
٤- ئاتلەنتا x پاریس سانجێرمان
ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی پێش کۆتایی
براوەی یاری ژمارە 1 x براوەی یاری ژمارە 3
براوەی یاری ژمارە ٢ x براوەی یاری ژمارە ٤
یارییهكانی قۆناغی چارەکی کۆتایی له ١٢ی مانگی ههشت تا ١٥ مانگی ههشت ئەنجام دەدرێن.
یارییهكانی قۆناغی پێش كۆتایی له ڕۆژانی ١٨ و ١٩ مانگی ههشت بەڕێوەدەچێت.
یاری كۆتایی چامپیونزلیگ له ٢٣ ی مانگی ئاگۆست ی ٢٠٢٠ دەکرێت.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی وە تا یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە شێوازی چوون و هاتن نامێنێت و تەنها بە یەک یاری ئەنجامەکان یەکلادەکرێنەوە و سەرجەمیشیان لە شاری لێشبۆن ی پۆرتۆگال بەڕێوەدەچێت.